سوپای داگیرکەر ڕووخاندنی باڵەخانەکانی ڕۆژهەڵاتی غەززە چڕتر کردەوە
حەماس ڕایگەیاندووە کە سوپای داگیرکەر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە وێرانکردنی باڵەخانەکانی چڕتر کردووەتەوە.
سوپای داگیرکەر بە پێی ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەردا گەیشتبووە ناوچەی هێڵی زەرد لە ڕۆژهەڵاتی غەززە کشایەوە.
سوپای داگیرکەر لەم ناوچەیەدا کە نزیکەی لەسەدا ٥٠ی غەززە پێکدەهێنێت، وێرانکارییەکی بەرفراوان ئەنجام دەدات.
حازم قاسم، وتەبێژی حەماس ڕایگەیاند کە رژێمی سەهیۆنی سەرنجی لەسەر وێرانکردنی نیشتەجێبوون و باڵەخانەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدایە.
قاسم ئاماژەی بەوەدا کە رژێمی سەهیۆنی بە شێوەیەکی سیستماتیک پێکهاتە شارییەکان کە لە کاتی هێرشەکانی غەززەدا بە وەستانەوە ماونەتەوە، لەناو دەبات و ئەمەش پێشێلکارییەکی ڕوونی ڕێککەوتنی ئاگربەستە.
قاسم داوای لە گەرەنتیکارانی ڕێککەوتنەکە کرد کە هەنگاوی جددی بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییانە بگرنەبەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
چەتەکانی سەهیۆنی کە زەوییە فەلەستینییەکانیان دەستبەسەردا گرت، لە شاری ڕامەڵڵا ئاگریان لە کێڵگەیەک و پێنج خانوو بەردا.
حیزام ئەسەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا پەیامی دا کە ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر یەمەن بەردەوام بن، دەکرێت دووبارە دامەزراوەکانی ئارامکۆ لە سعودیە بکرێتە ئامانج.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلە لە داکای پایتەخت و هەندێک ناوچەی بەنگلادیشی گرتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.